كەربەلا- INA- عەباس ئەلرهحیمی
حەلیم ئەلفەتلاوی نوێنەری ڕێبەری ڕەوتی سەدری، موقتەدا سەدر لەو شاندەی كە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوی قەتاری ئیمام عەلی (سڵاوی خوای لەسەر بێت) نێردراوە، ئەمڕۆ دووشەممە جەختی لە پێویستی نۆژەنكردنەوەی كردەوە و لە ژێر چاودێری دەوڵەتدا بێت.
ئەلفەتلاوی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند : سەدر لە رێگەی تویتەكەیەوە فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی داوە بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی قەتارە و زانینی هۆكارەكانی و ئاماژەی بەوەشكردووە : قایمقام لە كەربەلا وەڵامی تویتەكەی سەدری دایەوە و لیژنەیەكی باڵای پێكهێنا.
ئەلفەتلاوی ستایشی تیمەكانی فریاگوزاری و هەوڵەكانیان كرد و جەختیكردەوە: گرنگیدان بە مەزارەكە بەتایبەتی كە شوێنێكی شوێنەوارییە و خەڵكانی ناوەوە و دەرەوەی عێراق سەردانی دەكەن، بەو پێیەی شارێكی گەورەی ئیسلامییە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمامی عەلی (خوا لێی رازی بێت)،داوای كرد: پێویستی داخستنی ئەلقەتارە و نۆژەنكردنەوەی بەپێی ڕێگاكانی شارە تەندروستەكان دەبێت و بە چاودێری دەوڵەت بێت نەك خەڵك. شاندی سەدر زووتر ئەمڕۆ گەیشتبووە شوێنی ڕووداوی (القەتارە) لە كەربەلا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد