كەش و هەوا: ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین

ناوخۆ
  • 22-08-2022, 13:11
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی كەشناسی بۆ ڕۆژانی داهاتوو كەشوهەوای وڵاتی ڕاگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بەردەوام بن لە دابەزین.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە كە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێتەوە، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیكە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەشوهەوای رۆژی چوارشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات روون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت، لە كاتێكدا لە بەشی باشووری وڵات كەمێك كەمدەبێتەوە.
    ڕوونیشیكردەوە : كەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە ڕوون دەبێتەوە، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕوونادات.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : كەش و هەوای وڵات بۆ هەینی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیكن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    لە خوارەوە پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستەی كەشناسی بڵاویكردووەتەوە: