بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە بانكی رافیدەین حسابی بانكی خۆی لە لقەكانی ژمارد.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاند: ژمارەی هەژماری كراوە لە لقەكانی لە بەغدا و پارێزگاكان لە ماوەی مانگی تەمموزدا 4276 حساب بە دینار و دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی حیسابی پاشەكەوتكردن 2749 حساب بووە، لەكاتێكدا حیسابی جارەكی 1285 حساب بووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەی حیسابی وەبەرهێنانی جێگیر بووەتە 242 حساب.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بانكەكە بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی بە كردنەوەی هەژمار بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی دانانی پارەكانیان دەكەن لە بانكەكە و وەرگرتنی سوود بەپێی ئەو مەرج و كۆنترۆڵانەی كە دانراون، هەروەها كڕیارانی بانكەكە دەتوانن سەردانی لقەكانی بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ بینینی ئەوان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد