ئەمڕۆ كازمی سەردانی میسر دەكات بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی بچووكی عەرەبی

سیاسی
  • 22-08-2022, 11:15
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    سەرچاوەیەكی حكومی رایگەیاند:  ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی میسر دەكات بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی بچووكی عەرەبی، ئاماژە بەوە دەكات كە كازمی هەوڵەكانی حكومەتی عێراق پشتڕاست دەكاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیكردنی دیالۆگی نێوان برایان لە ناوچەكەدا.
    ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : ئەمڕۆ دووشەممە میسر میوانداری لوتكەی بچووكی عەرەبی دەكات لە مارسا مەتروح لە شاری نوێی ئەلعەلەمین، بە ئامادەبوونی سەركردەكانی 5 وڵات، ئەوانیش عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و سەرۆك وەزیرانی عێراق مستەفا ئەلكازمی و سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی شێخ محەمەد بن زاید و شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن و شا حەمەد بن عیسا پاشای بەحرەین.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بڕیارە ئەم كۆبوونەوەیە پێنج قۆڵەی عەرەبی تاوتوێ بكرێت لە رێگای یەكخستنی هەوڵ و هەڵوێستەكان بەرامبەر ژمارەیەك پرسی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی پرسی فەڵەستین و تەحەددییە ئەمنییەكانی ناوچە كە لە ئەنجامی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا هاتوون و ئەو پرسانەی ئێستا رووبەڕووی وڵاتانی عەرەبی بونەتەوە و لە پێش هەموویانەوە گرژییەكان لە گۆڕەپانی فەلەستین و لیبیا، پشتگیریكردن لە ئاشتی لە یەمەن و قەیران و كاردانەوەی سێیەم پڕكردنەوەی بەنداوی (ئەلنەهزە).
     ئاماژەی بەوەشكرد : كازمی پشتڕاست دەكاتەوە بۆ لوتكەی مینی عەرەبی، هەوڵەكانی حكومەتی عێراق بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیكردن لە دیالۆگ لە نێوان برایان لە ناوچەكە و پەرۆشی عێراق بۆ بەردەوامبوون لە سیاسەتی هاوسەنگی لە پەیوەندییەكان و سەقامگیری ئەمنی لە وڵاتدا و هەروەها ئیرادەی بۆ بەرزكردنەوەی ڕۆڵ و پێگەی عێراق لەسەر ئاستی عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق و گەلانی ناوچەكە و جیهان.
    ئاماژەی بەوەشدا : كازمی هەوڵەكانی میسری زۆر بەرز دەنرخێنێت بۆ پشتیوانیكردن لە پرسی عێراق لە هەموو ئاستەكاندا، چاوەڕێی بەهێزكردنی چوارچێوەكانی هاوكاری نێوان عێراق و میسر دەكات، چ لەسەر ئاستی دوو قۆڵی بێت یان لە چوارچێوەی هاوكارییە گشتگیرەكەی عەرەبی و میكانیزم بە ئامانجی بەردەوامبوون لە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام، بە تایبەت لە بواری ژێرخانی و كارەبا، هەروەها لەسەر بەهێزكردنی بوارەكانی هاوكاری ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان.