بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بوونی ساختەكاری و گەندەڵی 14 ملیار دیناری لە بانكێكی حكومی راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : تیمی كاری بەڕێوەبەرایەتیی لێكۆڵینەوەی بەغدا لەسەر بنەمای یاداشتێكی دەستبەسەرداگرتنی دادوەری توانیویانە دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكان ساختەكاری و گەندەڵی لە بانكی رافیدەین- لقی ئەلمستەنسڕ و ئاماژە بەوە دەكات : ئەو فەرمانبەرانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی بڕی (14) ملیار دینار، لەنێویاندا قەرزی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بەسمایە.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمەكە توانیویانە (10) تۆمەتبار لە كارمەندانی بانكەكە دەستگیربكەن، دوای ئەوەی گواستراوەتەوە بۆ چوار لە لقەكانی بانكی رافیدەین لە شەقامی ئەلڕەشید، كەرادە مریەم، ئەلحسەینییە و نزیك وێستگەی شەمەندەفەری نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردن ئەو تۆمەتبارانەی كە پێشتر گواستراونەتەوە بۆ ئەو لقە بانكیانەی كە باسكراون.
جەختیشیكردەوە : ڕاپۆرتی گرنگیدان ڕێكخرا و لەگەڵ تۆمەتباران پێشكەش بە دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كرا كە تایبەتە بە پرسەكانی دەستپاكی و سپیكردنەوەی پارە و تاوانی ئابووری، كە بڕیاریدا بەگوێرەی بڕگەكانی یاسای دەستگیركردنیان بە مادەی 316 لە یاسای سزادان.