بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە سەید "موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدری، سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی قەتارەی ئیمام عەلی کرد.
"سەدر " لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە رایگەیاند: "جارێکی دیکە گومانی گەندەڵی لە قەتارە ،زیانی خەڵکی مەدەنی لێدەکەوێتەو.
سەید "سەدر " ئاماژەی بەوەشکردووە،ئەمجارەیان گەندەڵی شوێنی پەرستنی گرتەوە، بە هەموو بێڕێزێکەوە .
"سەید سەدر " ئەوەشی خستەڕوو، "لێرەوە، دوای ئەوەی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە کەسوکاری قوربانیان دەکەین، داوا لە خوای گەورە دەکەین سەبوری و دڵنەوایییان بدات، هەروەها قوربانییەکانیان لەگەڵ شەهیدان و چاکەکاران ببەستێتەوە.
"سەید سەدر " داوای لە حكومەت كرد راستیەكان ئاشكرابكرێن بەپەلە و لێكۆڵینەوەی جددی بۆ ئەوەی گەندەڵی كاریگەری لەسەر مزگەوت و شوێنەكانی عیبادەت نەكات وەك چۆن كاریگەری لەسەر دامودەزگا و وەزارەتەكانی دەوڵەت هەبووە.