بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی "مەحمود تەمیمی " ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ قسەکردن لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بۆ پشتگیریکردن لە پسپۆرە جیۆلۆجیەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵ لە بەیاننامەیەکدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "مەحمود تەمیمی" سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵ، پێشوازی لە نەقیبی سەندیکای جیۆلۆجیەکانی عێراق "سەعد عوبێد " و وەفدی یاوەری كرد.
بەپێی بەیاننامەکە ئەم سەردانە بۆ پشتگیریکردن بوە لە دەرچووان، تەمیمی پشتڕاستیکردەوە کە ئەنجومەنی راژە دەستیپێکردووە بە ڕێکخستنی کاروباری لەوڵاتدا .
"تەمیمی " ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەنجومەنەکە ئامادەیە لەگەڵ ئەو دامەزراوانە قسە بکات کە پەیوەندییان بە پسپۆڕییەوە هەیە بۆ پشتگیریکردنی بەشی جیۆلۆجی بە مەبەستی دەستەبەرکردنی پلەی کار وەک ئەوانی دیکە.
"تەمیمی " ڕوونیکردەوە کە "ئەنجومەن ڕۆڵی سەندیکاکان و پشتگیریکردنیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیدا لەبەرچاو گرتووە لە دادپەروەری بۆ ئەو هەوڵانەی کە لە لایەنی زانستی و پراکتیکی و ڕاهێنانەوە دەیدەن.
بەپێی بەیاننامەکە عوبێدی سوپاسگوزاری خۆیان بۆ میوانداری و پێشوازی دەربڕیوە جەختیان لەسەر "پشتیوانی تەواویان بۆ ئەنجومەنەکە کردووەتەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات.