بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە "نەسیف خەتابی" پارێزگاری کەربەلای ، پشتڕاستی کردەوە کە شوێنی قەتارەی ئیمام عەلی (درودی خوای لەسەر بێت) دادەخرێت.
خەتابی لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "شوێنی قەتارەی ئیمام عەلی (دروودی خوای لەسەر بێت) بەتەواوی دادەخرێت، چونكە مەترسی بۆ سەر هاووڵاتیان دروست دەكات.
ھاوکات ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، لە ڕووداوی قەتارەی ئیمام عەلی (درودی خوای لەسەر بێت) ٦ بریندار و ٤ گیانلەدەستدان دەرهێنراون.