شاخەوان عەبدوڵا داوا دەکات هەموو تواناکان بەکاربهێنرێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لە ژێر قەتارەی ئیمام عەلی گیریان خواردووە

سیاسی
  • 21-08-2022, 20:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"شاخەوان عەبدولله ئەحمەد" جێگری سەرۆکی پەرلەمان داوای لە حکومەتی خۆجێی کەربەلا کرد هەموو هەوڵەکان بەکاربهێنێت بۆ دەرھێنانی ئەو کەسانەی کە لە ژێر خۆڵەکەدا گیریان خواردووە.
     نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەن لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە، "جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە نیگەرانییەكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكان و وردەكارییەكانی رووداوی قەتاری مەزارگەی "ئیمام عەلی "سەلامی خوای لێبێت لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز دەکات .
    ھەروەھا دڵتەنگی و نارحەتی خۆی دەربڕی بۆ ئەم رووداوە کە بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەک قوربانی لێ بکە وێتەوە ، لەنێویاندا منداڵ ھەن کە لە ژێر شوێنی دارمانەکە ماوەن.
    بەپێی بەیاننامەکە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران داوای لە ئیدارەی پارێزگا کردووە هەموو توانا و هەوڵەکانیان بۆ دەرھێنانێ پاشماوەی ئەو کەسانە بخەنەگەڕ کە گیریان خواردووە، لە هەمان کاتدا ستایشی هەوڵەکانی تیمەکانی بەرگری شارستانی کرد .
      بەیاننامەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، جەختی لەسەر پێویستی بەدواداچوون کردۆتەوە، بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتە خۆجێیەکان و شوێنەوار و مەزارەکان، هەروەها دەستەبەرکردنی سەلامەتی بۆ گەشتیار و سەردانکەرانی هاتوو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق