ئەعەرەجی دەستپێکردنی کاری هاوبەش بۆ کۆتایی هێنان بە مەلەفی کەمپی هول ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 21-08-2022, 19:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ , راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی عێراقی-نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتایی هێنان به‌ دۆسیه‌ی كه‌مپی "هۆل" راگه‌یاند، هاوكات ئاماژه‌ی به‌ پێكهێنانی چوار کۆمەڵە كرد له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌.
     لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند، كە ئەمرۆ "قاسم ئەعەرەجی "راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، سەرپەرشتی، دانیشتنی دامەزراندنی گروپی كاری عێراقی و نێودەوڵەتی کرد لە چوارچێوەی گەڕانەوەی عێراقییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، و هەڵوەشاندنەوەی کەمپی هۆل لە سوریا.
     ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەعەرەجی" بە وتارێک کارەکانی دانیشتنەکەی کردەوە کە تیایدا جەختی لەسەر گرنگی کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بەو مەترسییە کردەوە کە کەمپی "هۆل" دروستی دەکات، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بەم فایلە لە ئەستۆ گرتووە. کە "حکومەتی عێراق بڕیارێکی ئازایانەی داوە و لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ەوە دەستی بە جێبەجێکردنی کردووە.
     راشیگەیاند"ئەعەرەجی" سوپاسی لایەنی نێودەوڵەتیی كرد بۆ گرنگیدان بەم فایلە و پاڵپشتییان بۆ حكوومەتی عێراق.
    ڕوونیشی كردەوە كە "دانیشتنەكە بووە هۆی پێكهێنانی چوار کۆمەڵەی عێراقی و نێودەوڵەتی، لە بوارەكانی (یاسایی پاراستنی منداڵان، ئاسایش بۆ گەورەکان، چاکسازی، بەیەکەوە بەستنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتقالی).
     ھەروەک ڕاشیگەیاند"دەستپێكردنی كارە هاوبەشەكان لەژێر سەرپەرشتی حكوومەتی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان دەبێت بۆ كۆتایی هێنان بەم فایلە مەترسیدار و هەستیارە.