بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە "محەممەد حەلبوسی "
سەرۆکی پەرلەمان پرسە و سەرەخۆشی لە قوربانیانی سەر رێگای مەزارگەی ئیمام عەلی کرد "درودی خوای لەسەر بێت".
"حەلبوسی " لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ڕایگەیاند: "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس وکاری قوربانیانی ئەم کارەساتە دەکەین، ھیوای سەلامەتی و چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین .
ھەروەک حەلبوسی ستایشی کارمەندانی بەرگری شارستانی کرد کە لە دوێنێوە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی ژێرکەوتوان .