عامری لەسەر ڕووداوی سەرێگای مەزارگەی ئیمام عەلی پەیامێکی بڵاو کردەوە

سیاسی
  • 21-08-2022, 19:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە "هادی عامری" سەرۆکی هاوپەیمانی"فەتح"پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو قوربانیانە کرد کە بە هۆی داتەپینی زەوی گیانیان لە دەستدا ،لە سەر رێگای مەزارگەی "ئیمام عەلی" درودی خوای لەسەر بێت، لە پارێزگای کەربەلا.
     "عامری " لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، سەرەخۆشی خۆی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو قوربانیانە کرد کە بەهۆی داکەتن و داروخانی زەوی گیانیان لەدەستدا لەسەر رێگای مەزارگەی "ئیمام عەلی "درودی خوای لەسەر بێت لە شاری کەربەلای پیرۆز.
    ھەر لەپیامەکەی عامریدا ھاتوە کە لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە کە کۆچکردوان بخاتە بەر ڕەحمەت و بەزەیی خۆی و سەبر و دڵنەوایی بە خێزان و کەسوکاریان بەبخشێت. 
    ھەروەک هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازیت. 
     عامری سوپاسی تیمەکانی بەرگری شارستانی کرد بۆ هەوڵ و کۆششیان و هیوای خواست کە “ شێوازی فریاگوزاری ببێتە شێوازێکی مۆدێرنتر و خێراتر و ڕێکخراوتر بە شێوەیەک کە بتوانێت ژمارەی قوربانییەکان کەم بکاتەوە.
     ھەروەھا جەختی لە پێویستی "پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بەردەوامی بارودۆخی سەلامەتی بۆ سەردانکەران لە سەرجەم مەزارگە پیرۆزەکان کردەوە، بۆ ئەوەی کارەساتێکی وەها دڵتەزێن لەنێو سەردانکەران دووبارە نەبێتەوە.