کازمی چەند فەرمانێک دەردەکات دەربارەی ڕووداوی داڕمانی گردۆڵکی کەربەلا

سیاسی
  • 21-08-2022, 18:13
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی کەربەلا کرد وفەرمانیشی دەرکرد بۆ وەزیری ناوخۆکەبچێتە شوێنی ڕووداوەکە.
    سەرچاوەیەکی حکومی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆک وەزیران پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری کەربەلا ئەنجامداوهانی دا کە پەلەبکرێت لەڕزگارکردنی گەمارۆدراوان.
    سەرچاوەکەوتی کە کازمی فەرمانیداوە بە وەزیری ناوخۆ کەبجێتە شوێنی ڕووداوەکە وسەرپەرشتی هەڵمەتەکانی ڕزگارکردنی گەمارۆدراوان بکات.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە
    وتی تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە
    پڕۆسەکانی گەڕان بەدوای ئەوانەی ژێر داڕمانەکەکەوتوون و هەروەها تیمەکانی بەرگری شارستانی لە شارەکانی دیکەشەوە وەک بابل ودیوانیە وموسەننا بۆپاڵپشتکردنی پڕۆسەکە هاتوونەتە شاری کەربەلا.
    ڕوونیشی کردەوەکە لەکاتی شەویشدا کارکردن هەربەردەوام دەبێت بۆ گەیاندنی ئاووخۆراک بۆ گەمارۆدراوان وئاماژەشی کرد کە دوومنداڵ و هەرزەکارێکیان ڕزگارکردووە وگەیەندراونەتە
    نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری.