بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ سێ شەممە، فەرمانی بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكانی بەغدای پایتەخت و چەند شارەوانییەكی تر كرد خزمەتگوزاری بەپەلە بگەیەننە چەند ناوچەیەكی بەغداد. لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، دەڵێت: عەبادی فەرمانیكردووە بە ئەنجامدانی هەڵمەتێكی فراوان و بەپەلە لە چەند ناوچەیەكی شاری بەغداد. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە عەبادی فەرمانیكردوە كە ناوچەی مەعامل بكرێتە چوار بەش و هەر بەشەی لایەنێكی خزمەتگوزاری كارەكانی خۆی تیادا جێبەجێ بكات.