بەغداد/ INA امنەسلامی
ئەمیندارێتی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە 14 بازاڕی هەڕەمەکی لە ناوشاری بەغداهەیە ودەستیش کراوە بە دروستکرنی 8 بازاڕگەی هاوچەرخ.
وتەبێژی ئەمیندارێتی محمد ڕوبەیعی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقیڕاگەیاند کە ئەمیندارێتی لەسەرووبەندی دروستکردنی چەندبازاڕێکی هاوچەرخدایە و 14 بازاڕی
هەڕەمەکیش دروستکراون بەبێ پلان لەناوشاری بەغداد.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەوناوچانەی کە بازاڕی هەڕەمەکیان گرتۆتە خۆ ئەمانەن زەعفەرانیە و غەزالیە وعەدل و بەغدادی تازە والعبیدی وناوچەی دۆڕە، وتیشی کە ئەمیندارێتی بەغدا ئەم ناوچانە دەکاتە بازاڕگەی هاوچەرخ.
ڕوونیشی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی دیزاینکردن لەئەمیندارێتی بەغدا دیزاینی بۆ
دروستکردنی بازاڕی هاوچەرخ ئامادەکردووەولەداهاتوودا دەیانخاتە واری جێبەجێکردنەوە.