بەغداد/ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕوژی یەکشەممە پێشینەی نوێی بۆ فەرمانبەران ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لەبەیاننامەیەکداکە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پێشینەی نوێ بۆ گرێبەستەکان وفەرمانبەرانی ناوخۆ وبەرگری بڕیاری لەسەردراوە، وتیشی کە ئەوپێشینانە لە 5 ملیۆنەوە دەستپێدەکات تاکو50 ملیۆن دینار.
ڕوونیشی کردەوە کە بەخشینی پێشینە بەگوێرەی ڕێکارەکان و ڕانمایی ومەرجەکان دەبێت ولەلقەکانی بانکەکەوە مامەڵەکان پێشکەش دەکرێن.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە لقەکانی بانکەکە بەردەوامن لە وەرگرتنی مامەڵەکان بۆ ئەوانەی پێشینەکە دەیانگرێتەوە.