ئەنبار - INA
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای ئەنبار ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: كوژاندنەوەی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەكی دارتاشی لە قەزای فەلوجە ئەنجامدرا.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تیمەکانی بەرگری شارستانی لە فەلوجە توانیان ڕووداوێکی ئاگرکوژێنەوە کە لە کارگەیەکی دوو نهۆمی دارتاشی لە گەڕەکی جۆلان كۆنترۆڵ بكەن.
ئاشكراشیكرد: ڕووداوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس، وتیشی: هۆکاری ڕووداوەکە لەلایەن لیژنەی تەکنیکییەوە خەمڵێنراوە.