بەغداد - INA
وەزارەتی کشتوکاڵ ئەمڕۆ یەکشەممە، تەئکیدیکردەوە کەعیراق قۆناغی خۆژێنی ماسی تێپەڕاندووە و هاوکات هۆکارەکانی کەمبوونەوەیشی دەستنیشانکرد.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژەڵداری لەوەزارەت عەباس سالم حسێن بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: عێراق کۆگای ستراتیجی ماسی هەیە و قۆناغی خۆژێنی تێپەڕاندووە" و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: عێراق زیادەی ماسی هەیە.
وتیشی: کەمیی ئاو پرۆژەی بەخێوكردنی ماسی کەمکردۆتەوەو ئەو کێڵگانەش کە ئێستا کاردەکەن بریتین لەو كێڵگانەی کە لەلایەن وەزارەتەوە مۆڵەتیان پێدراوە.
رونیشیكردەوە: کێڵگەکانی گواستنەوەی گشتی بۆ ماسی پشت دەبەستن بە ڕووبار و جۆگە و دەریاچەی گەورە لەگەڵ نزیکەی 32 دەریاچە" وتیشی: وەزارەت پشتگیری لە عەمباری ستراتیجی ماسی دەکات بە بەرەڵاكردنی پەنجە ماسی لەناو روبارەكان.