میسان - INA
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان ئەمرۆ یەکشەممە، دەستگیرکردنی ئەندامی باندێكی دزی ماڵی لەپارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هێزێکی تایبەت لە بەشی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای میسان توانی ئەندامی باندێك کە سەرقاڵی دزینی ماڵی هاوڵاتیان بوو لە ناوچە جیاوازەکانی شاری عەمارە دەستگربكات.
ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەکە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا بە ئاشکرا دانی پێدا ناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین دزی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ناوەندی پارێزگای میسان، لەگەڵ کەسانی دیکە.
رونیشیكردەوە: گەڕان بەدوای باقی ئەندامانی تری باندەكە بۆ دەستگیرکردنیان تا ئێستا بەردەوامە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد