بەغداد - INA
جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عەممار خەلەف ئەمڕۆ یەکشەممە پێشبینی کرد کە یەدەگی دراوی بانکی ناوەندی تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 90 ملیار دۆلار، و هەروەها ئاماژەی بە زیادبوونی یەدەگی زێڕ کرد بە تێکڕایی ٣٠ تۆن.
خەڵەف بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی یەدەگی بانکی ناوەندی لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی جیهانی هات و ئەمەش لە بەرزبوونەوەی یەدەگدا ڕەنگی داوەتەوە، پێشبینی دەکرێت کە یەدەگەکە تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە 90 ملیار دۆلار.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: یەدەگی ئێستای بانکی ناوەندی زیاتر لە 80 ملیار دۆلارە، و وتیشی: یەدەگی زێڕ گەیشتوەتە زیاتر لە 131 تۆن کە نزیکەی 30 تۆن زیادی کردووە و ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی عێراق لەسەر ئاستی جیهانی.
رونیشیكردەوە: ئاڵتون بەبەردەوامی زیاد ناکرێت، بەڵکو لەماوەیەکی درێژدا ئەنجام دەدرێت.