بەغداد - INA
ژمارەیەک لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیوانیە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە ڕێژەی سووتەمەنی گازوایل.
پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت: ئەمڕۆ ژمارەیەک لە شۆفێرانی ئتۆنبێلی بارهەڵگر، لەسەر ڕێگای بەستنەوەی ناوەندی پارێزگای دیوانیە و قەزای حەمزە، خۆپیشاندانیان دژی کەمکردنەوەی پشکی سووتەمەنی گازوایل ئەنجامدا.
ئاشكراشیكرد: خۆپیشاندەران ڕێگای هاتووچۆیان داخست، و ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد: داوای زیادکردنی بەشیان کردووە.