بەغداد -INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند: ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر لەدژی وەزیری پێشوی پیشەسازی.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێکۆڵینەوەی دووی کەرخ بڕیاریدا کە ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر دژی ساڵح عەبدوڵڵا جبوری وەزیری پێشوی پیشەسازی بۆ بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتانەی کە لە تۆمارەكەدا هاتووە و تێیدا سوێند دەخوات بۆ بەرژوەندی لایەنێکی سیاسی كاربكات.