لە بەغداد 8 داواکراو كە یەكێكیان بازرگانی ماددەی هۆشبەرە دەستگیرکران

ئەمنی
  • 21-08-2022, 10:58
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەمڕۆ یەکشەممە دەستگیرکردنی 8 داواکراوی ڕاگەیاند کە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەری لە بەغداد تێدایە.
    راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە تێڕوانینێک بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو ناوچەکانی پایتەخت و لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان، هێزە ئەمنییەکانمان بەردەوامن لە بەدواداچوونی شانەكانی تاوانی ڕێکخراو و نایاسایی و ئەنجامدەرانی بنكەی هۆزەكان (تیرۆری ناوچەی نیشتەجێبوون) و قاچاخچیان و برەوپێدەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری و گەڕان و ئەرکەکانی گەڕان و چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکان، بە هەماهەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ بەڕێوبەری فەرمانگەی هەواڵگری و ئاسایش/ فەرماندارێتی ئێمە کە بووە هۆی دەستگیرکردنی (8) تۆمەتبار بەپێی ماددە یاساییە جیاوازەکان.
    ئاشكراشیكرد: لە نێو تۆمەتبارەکاندا، بازرگانێكی ماددە هۆشبەری تێدایە کە دوو کیلۆگرام کریستاڵ، ئامێرەکان بۆ چارەسەرکردنی پێوەری ئەلکترۆنی و دەمانچەیەکی بێ مۆڵەتی پێ گیراوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد:5 تۆمەتبار دەستگیرکران (لە بنكە هۆزەکان) بەپێی ماددەی 4/2ی تیرۆریزم (لایەنەکانی ململانێ) کە یەکێکیان بە فیشەک برینداربووە، هەروەها دەستگیرا بەسەر  چەک و کەلوپەلی بێ مۆڵەت لە ناوچەی گوند/10ی باشوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا، راشیگەیاند: تۆمەتبارەکان بە کەرەستەی دەست بەسەرداگیراوەكانیشەوە ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەرییان.