بەغداد - INA
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ یەکشەممە" هۆکارەکانی ڕووخانی گردێك لە مەزارگەی ئیمام عەلی (رەزای خوای لێبێت) دەستنیشان کرد" و تەئكیدیشی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن كردەوە.
بەڕێوبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە" دەڵێت: تیمەکانی رزگارکردنی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکۆڵین بە بەکارهێنانی کەرەستەی رزگارکردنی سووک بۆ هەڵگرتنی بلۆکی کۆنکریتی لە شوێنی مەزارگەی ئیمام عەلی - سەلامی خوای لێبێت - لە شاری کەربەلای پیرۆز، بەبەشداری تیمی هەڵبژێردراوی گەڕان و ڕزگارکردنی پیاوانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لەبەغداو پشتیوانی تیمەکانی ڕزگارکردن لەپارێزگاکانی بابل و دیوانیە و موسەننا وەک هەوڵێک بۆ پشتگیریکردنی تیمەکانی ڕزگارکردنی کەربەلا بە سەرۆکایەتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی لیوا کازم سەلمان بۆهان.
ئاشكراشیكرد: کارەکە بە درێژایی شەو بەردەوام بوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان ئۆکسجین و ئاوی خواردنەوە و خۆراک بگەیەننە ئەو كەسانەی گیران خواردوەو بە تەواوکردنی کاری کەلێنەکانی ناو کەلێنی بەرد و بلۆکی کۆنکرێتی لەگەڵ پەیوەندی بەردەوامی زارەکی بۆ دڵنیاکردنەوەیان.
رونیشیكردەوە: تیمەکان سەرکەوتوو بوون لە دەرهێنانی دوو منداڵ و کوڕێک بە تەندروستییەکی باش کە بۆ بەدواداچوونی تەندروستیان گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و تا ئێستا بەردەوامن لە کاری ڕزگارکردن و تا ئەو کاتەی هەموو دەستگیرکراوەکان لە سەردانکەران و كریضكاران رزگار دەكرێن.
راشیگەیاند: زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هۆکاری ڕووداوەکە لە ئەنجامی شێداری زۆری نزیک مەزارگەکە بووە، کە بووە هۆی داڕمانی گردیضكی خۆڵ لە مەزارگەکە و کەوتە سەر ژمارەیەک لە سەردانکەران.