کەشوهەوای عێراق لەم هەفتەیەدا ... خۆڵبارین و دابەزینی پلەی گەرما

ناوخۆ
  • 21-08-2022, 10:14
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە" دۆخی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە راگەیەاند و پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەی گەرما دەكات.
    دەستەی كەشناسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە" دەڵێت:  کەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە، بە خۆڵی سووک لە ناوچەی ناوەڕاست دەستپێدەكات و لە باکوریش کەش و هەوا چەند هەورێک بوونی دەبیێت" " و لە ناوچەی باشوریش تەندروست دەبێت، بەڵام پلەی گەرما کەمێک کەمتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات.
    ئاشكراشیكرد: کەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور تەندروست دەبێت، هاوکات کەش و هەوای باکوور بە چەند پەڵە هەورێک تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردووە لە سەرتاسەری وڵات.
    رونیشیكردەوە: کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو ئاسایی دەبێت و  پلەی گەرمیش نزیک دەبێت لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.