نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار كەمێك بەرز دەبێتەوە

ئابوری
  • 21-08-2022, 10:13
  • +A -A

    به‌غداد ـ INA
    ئەمڕۆ  یەكشەممە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەبۆرسەی عێراقی كەمێك بەرز بوەوە.
    نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار به‌ 148150 دیناری عێراقی بووه‌، به‌ڵام كرینی 100 دۆلار به‌ 148050 دیناری عێراقی بووه‌.
     پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراقی بڕیاریدا كه‌نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی رێكبكرێته‌وه‌، نرخی كرینی دۆلار له‌وه‌زاره‌تی دارایی گه‌یشت به‌ 1450 دینار، به‌ڵام نرخی فرۆشتنی بۆ بانكه‌كان به‌ 1460 دینار له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلارێك دیاریكرا، و نرخی هه‌ر دۆلارێك بۆ هاوڵاتیان گه‌یشت به‌ 1470 دیناری عێراقی.