بەغداد/ INA نساڕحاج
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای ئاشکراکرد وداوای کرد ۆە لەڕووی سەربازیەوە تاوەرەکانی کارەبا بپارێزرێن.
وتەبێژی وەزارەت احمد موسی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە بەڵام کەمبوونەوەی کارەبا لەچەند شوێنێکدا بۆ هەندێک هەڵەی هونەری دەگەڕێتەوە.
وتیشی پێدانی کارەبا ئەمساڵ باشترە لەساڵی پێشوو ونەبوونی بوودجەش کاریگەری هەبووەلەسەر پێدانی کارەبا.
جگەلەمانەش بەئامانجگرتنی تاوەرەکان بوونەتەهۆی کەمکردنەوەی پێدانی کارەبا ،بۆیەداواکارین کەهێزەکانی باری لەناکاو پارێزگاری لەهێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا بکەن.