بەناوی خودا
گەلی عێڕاقی خۆشەویست
سڵاوی خوداتان لێبێت
ئاگادارتان دەکەمەوە کەپێشنیازێکمان داوەتە
نەتەوەیەکگرتووەکان کە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ نەیارە سیاسیەکان بکەین
بەڵام وەڵامی ئەرێنیمان لێیانەوە دەست نەکەوتووە.
وەڵامەکەشیان بێسوود بوو وهیچ شتێکی دەربارەی چاکسازی وداواکاری شۆڕشگێڕەکان و کێشەکانی میللەت تیادانەبوو، بگرە هیچ گرنگەیەکیان پێنەدا، لەبەرئەوە لەهمووان داواکارین کە چاوەڕوانی هەنگاوەکانی دیکەمان بن.
باچاوەڕوانی گفتوگۆی نهێنی لەئێمەوەنەکەن،من هیچشتێک لەگەلەکەم ناشارمەوە ولەگەڵ گەندەڵەکان وئەوانەی هەوڵی کوشتنم دەدەن وبەتەمای بەدکارین وەیان بەدکاری بەرامبەر ئالوبەیتی سەدڕ دەکەن دانانیشم .
من لەپێناو گەل وئاشتەوایی کۆمەڵایەتی زۆرم دانەواندووەوچاوەڕوانی ئەوەدەکەم بزانم چی لەهەگبەکەیانداهەیە بۆچاکسازی لە گەندەڵیەکان لەپێناو رزگارکردنی عێڕاق.
(موقتەداسەدڕ)