سه‌ید موهه‌نه‌د ئه‌لموسه‌وی: گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ و خۆپیشاندان له‌دژی گه‌نده‌ڵی له‌دژی ده‌وڵه‌ت نییه‌

سیاسی
  • 20-08-2022, 10:55
  • +A -A

    به‌غداـ  INA 

    وتارخوێن سه‌ید موهه‌نه‌د ئه‌لموسه‌وی له‌وتاری دوێنی رۆژی هه‌ینی دا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ و ده‌ركه‌وتن له‌دژی گه‌نده‌ڵی ده‌ركه‌وتن نییه‌ له‌دژی ده‌وڵه‌ت و وتی" راگه‌یاندنی ناراست بویته‌ بۆقلێده‌ری گه‌نده‌ڵی.  

     موسه‌وی له‌وتاری هه‌ینی له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا راگه‌یاند"شێواندنی راگه‌یاندنی و رای گشتی له‌دژی بزاڤی چاكسازی و گۆرانكاری به‌كار دێن و ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنی ئاراسته‌كراو و سوپایه‌كی ئه‌لیكترونی هه‌یه‌ بووه‌ بۆقلێده‌ری گه‌نده‌ڵكاران كه‌له‌دژی شۆرشی چاكسازی راوه‌ستاون به‌رێگای به‌ڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگنده‌ی ناراست و درۆ و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان له‌جه‌ماوه‌ر و تی" گه‌ل تێر بووه‌ له‌گه‌نده‌ڵی و به‌رێوه‌بردنی فاشیل. 

    هه‌روه‌ها راگه‌یاند" هه‌موو ئاراسته‌یه‌كی له‌به‌رده‌م گه‌لدایه‌ له‌نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، كه‌به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته‌ و ئیراده‌ی گه‌ل زۆر به‌هێزتره‌ له‌سته‌مكاران. و گفتوگۆكاتی سیاسی هیچ سه‌نگێكیان له‌لای ئێمه‌ نییه‌.