بەغداد/ INA
بەڕێوەبەری پەیوەندی وڕاگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆ لیوا سعدمعن ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە قۆناغی دووەمی دیوارەکۆنکریتیەکەی سێگۆشەی سنووری تەواو بووە.
مەعن لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێڕاقیەی اخباری کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکردووە وتی کارکردن لەدیوارە کۆنکریتیەکە بەردەوامە کەدەگاتە 15 کیلۆمەتر کەقۆناغی دووەمی پڕۆژەکەیە.
وتیشی حکومەت گرنگی دەدات بە بارودۆخی سەر سنوورەکان و فەرمان لە فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان هەیە لەوبارەیەوە.
هەروەها وتی شاندێک سەردانی ناوچەکەی کرد بەئاڕاستەی فیشخاپوور کەسێگوشەی عێڕاق وسوریا وتورکیایە وبۆ ئاشنابوون لەڕەوشی پڕۆژەکە لەهەمووڕوویەکەوە.
بەیاننامەی فەرماندەیی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەکان کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێدەسکەوت وتی شاندێکی ئەمنی گەورە بەسەرۆکایەتی غانمی گەیشتە سنووری ناوچەی شەشەم لەڕۆژاوای شەنگال بۆ ئاشنابوون لەدابینکردنی ئەمنیەتی سەرسنوورەکانی ئەوناوچەیە.