بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری رەتیکردەوە سەنتەرەکان بکرێتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانەی گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە: "لەماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا بەشێک لە پەیجەکانی سۆشیال میدیا چەند گرتە ڤیدیۆ یەكیان گواستۆتەوە سەبارەت بە کردنەوەی ژمارەیەک سەنتەر لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ وەرگرتنی گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە بەپێی ناوچە جوگرافییەکە”، ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە مێژووی گرتە ڤیدیۆكە دەگەڕێتەوە بۆ ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩، و لە ئەگەری ئەوەی هەر فەرمانێک دەربچێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانەی گرێبەستەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتەکە و سایتەکانی سۆشیال میدیاکانی ڕادەگەیەنرێت”.