کەشناسی: پێشبینی دابەزینی نوێی پلەکانی گەرمای دەكات

ناوخۆ
  • 20-08-2022, 12:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ شەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای ئەو وڵاتەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا پێشبینی دابەزینی نوێی پلەکانی گەرمای کردووە.
     لە راگەیەندراوێكی دەستەی کەشناسی، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، "بارودۆخی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەمڕۆ شەممە، لە ناوچەکانی  ناوەڕاست، كەشوهەوا ساماڵ و تۆزێكی سوك و دەركەوتنی هەندێك پارچە هەور لە کاتێکدا کەش و هەوای ناوچەکانی باکوور و باشوور ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە دوێنێ نزیکە لە هەموو ناوچەکانی وڵات.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سبەینێ یەك شەممە، كەشوهەوای ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێن لەگەڵ هەندێك هەور، هاوكات ناوچەکانی باكوور ساماڵ دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات نزیكن لە رۆژی پێشوو".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه‌ش و هه‌وا ساماڵ ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هه‌ور له‌ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها بۆ ناوچه‌ی باكوور، كه‌ش و هه‌وا به‌ تۆزێكی سووك ساماڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌ رۆژی پێشوو له‌ ناوه‌ڕاست كه‌مێك داده‌به‌زێت و پلەکانی گەرما لە ناوچەی پێشوو نزیک دەبنەوە لە ناوچەکانی باکوور و باشوور." .
     ڕوونیشی كردەوە، "كەش و هەوای ڕۆژی سێ شەممە لە هەرێمی ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە، هاوكات ناوچەکانی باكوور ساماڵ دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەکانی باشوور ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك لە ڕۆژی پێشوو نزمتر دەبن". لە هەموو ناوچەکانی وڵاتەکەدا”.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست، هەروەك بۆ ناوچەکانی  باشووریش، كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵێكی سوك، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن بە بەراورد بە رۆژی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست، و پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبنەوە لە دوو ناوچەکانی باکوور و باشوور".