شاندێكی ئەمنی بەسەرۆكایەتی غانمی سەردانی سنووری نێوان عێراق سووریای كرد

ئەمنی
  • 20-08-2022, 12:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
     عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و لیوا عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتنە سنوری نێوان سوریا و عێراق.
     لە ڕاگەیاندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە، "شاندێکی گەورەی ئەمنی بە سەرۆکایەتی غانمی گەیشتوونەتە فەرماندەیی سنووری ناوچەی شەشەم، لە ڕۆژئاوای شنگال، بۆ چاودێریكردنی ئاسایشی سنووری عێراق- سوریا”.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: "شاندەكە بریتی بوون لە وەزیری ناوخۆ و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزەكانی سنوور و ژمارەیەك سەركردەی ئەمنی".