بەغداد/ INA
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممەجەختی لەوەکردەوەکە ستڕاتیژیەتێکی هەیە بۆ باشکردنی بژێوی خێزانە هەژارەکان.
وتەبێژی فەرمی وەزارەت عبدالزهرە هنداوی
بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەت لەسەروبەندی ئەوەدایە کەستڕاتیژیەتێک دابڕێژێت بۆ باشکردنی بژێوی
ژیانی خێزانە هەژارەکان.
وتیشی کە هەوڵ هەیە بۆ باشترکردنی بەشەخۆراکی مانگانەبەهەماهەنگی لەگەڵ
وەزارەتی بازرگانی ولێکدانەوەی ئەوانەی کە بژێویان باشە وپێویستیان بەوبەشە خۆراکەنیە.
هەروەها ڕوونیکردەوەکە وەزارەت بەتەمایە کەڕووپێوێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەستپێبکات بۆ وەرگرتنی ئاماری ڕاستەقینە
دەربارەی سوکناکردنی هەژاران ونەداران، تاکوبەهۆی پێدراو وپێنوێنەکانەوە ستڕاتیژیەتێکی تێروتەسەل دابڕێژین.