سەڵاحەدین_INA_فالح عبیدی
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سەڵاحەدین وتی کە پلانێکی بۆ گەنم وجۆ لەوەرزی زستاندا داڕشتووە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سەڵاحەدین عباس تەها عباس بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە کشتوکاڵی سڵاحەدین بۆ گەنم و جۆ پلانێکی وەرزی داڕشتووە ولەچاوەڕوانی ڕاستاندنی پلانەکەیە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەو.
هەروەها جەختی لەوەکردەوەکە بەڕێوەبەرایەتیەکە کاردەکات بۆلابردنی ئاستەنگەکان وچارەسەرکردنی کێشەی جوتیاران بۆ سەرخستنی پلانەکە لەوەرزی زستاندا.
ڕوونیشی کردەوە کە پارێزگای سڵاحەدین دووەمین شارە لەعێڕاقدا لە بەرهەمهێنانی خورما، وتیشی کە جوتیارانی ناوچەکە ئێستا
خورمای جۆری تازە بەرهەمدەهێنن وەکو برحی وخەستاوی کە خراوەتە بازاڕەوە.