بەغداد - INA
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیكردەوە: لە پارێزگای بابل كارێكی تێكدەرانە وێستگەی ناردنی ئاوی لە پارێزاكە كردوتە ئامانج.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: جارێكی تر زنجیرەیەك هێرش بۆ سەر ستافی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكان و ئاسانكارییەكانی ئاودێری و موڵك و تەلارەكانی دووبارە دەبێتەوە، هەروەك شەوی ڕابردوو شایەتی سوتانی وێستگەی ناردنی ئاو لەلایەن كۆمەڵێك یاقووت لەسەر جۆگەی حمیری لەپرۆژەی موسەیبی پارێزگای بابلدا كە بەمدواییانە بۆ پاراستنی گەیاندنی ئاو بەزەوی كشتوكاڵی و كەمكردنەوەی كەمئاوی دروستكراوە.
ئاشكراشیكرد: ئامانجی كرداری تێكدانی بێبەشكردنی خەڵكی ناوچەكەیە لە گەیاندنی ئاو بە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزیری سەرچاوەكانی ئاو مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی بریاریداوە زۆرترین سزای سەرپێچیكاران بدرێت.