بەغداد - INA
حەشدی شەعبی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێكردنی چارەسەری فایلەكانی 10 هەزار ئەندامی گرێبەستە هەڵوەشێنراوەكانی راگەیاند.
راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆكی دەستە فالح فەیاز، بەشی دارایی و كارگێڕیی دەستەی حەشدی شەعبی دەستیكردووە بەناردنی نامەیەك بۆ دە هەزار گرێبەستی هەڵوەشێنراوە و ئەم پەیامانەش ئەمڕۆ و سبەی هەینی بەردەوام دەبن.
فەرمانگەی بەشی دارایی و كارگێڕیش بەپێی راگەیەندراوەكە تەئكیدیكردەوە كە " چاوپێكەوتنەكان لەشوێن و كاتێكی جیاوازدا دەبێت كە لەڕێگەی ئەو پەیامانەی نێردراوە بۆ برایان ڕووندەكرێتەوە، داواشی كرد پابەندبن بەو كاتانەی كە لە نامەكان و ڕێنماییەكان بڵاوكراونەتەوە.