بەغداد - INA
سكرتاریەتی بەغدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی گرتووەتە بەر بۆ كەمكردنەوەی پێشێلكارییەكان لەپایتەخت
سكرتارییەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە دەڵێت: عەممار موسەوی سكرتێری بەغداد لیژنەیەكی پێكهێنا بەمەبەستی ئامادەكردنی لێكۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی شیاوی كاركردن لە بەشی زیادەرۆییەكان كە لە دوای ساڵی 2018 بە شێوەیەكی كاتی بۆ پێوانەكردنی سەركەوتن و توانای تەكنیكی لە كەمكردنەوەی زیادەڕۆیی .
ئاشكراشیكرد: لیژنەكە ڕاسپاردەكانی خۆی پێشكەشی دەستەی بیروراكان كرد لە سكرتاریەتی بەغدا كە لە بەرامبەردا بڕیاری دا لە دوایین كۆبوونەوەیدا كارەكانی بەشی سەرپێچییەكان هەڵبوەشێنێتەوە و ڕێكارەكانی پێش ساڵی 2018 دابمەزرێنێتەوە كە ڕێگە بە بەشی ناوەندەكانی شارەوانی بەدواداچوون بۆ پێشێلكاری و زیادەڕۆیی پێكهاتەیی دەكەن و بەشی پشوو و مۆڵەتەكان لە بەشی شارەوانی ئاگادار دەكەنەوە كە بەپێی یاسای (13) ی ساڵی 2001 و بڕیاری (154) ی ساڵی 2001 ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگرێتەبەر.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سكرتاریەتی بەغدا كاردەكات بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی یاسایی و جێبەجێكردنی هەڵمەتەكان بۆ لابردنی زیادەڕۆیی و نادادپەروەری بۆ پاراستنی سروشتی شارستانی بەغدای پایتەخت.