وەزیری نەوت وەك وەزیری دارایی دەست بەئەركەكانی دەكات

ناوخۆ
  • 18-08-2022, 17:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە وەك وەزیری دارایی بە وەكالەت دەستی بە كارەكانی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت وەك وەزیری دارایی دەستبەكاربوو و لەلایەن تەیف سامی بریكاری وەزارەت و ژمارەیەك لەبەڕێوەبەرانی گشتی و كادرانی پێشكەوتوو پێشوازی لێكراو و چەند تەوەرێكی پەیوەست بەكارەكانی وەزارەتیان تاوتوێكرد.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عەبدولجەببار جەختی لەسەر گرنگیی بەرەوپێشچونی پڕۆژەی چاكسازی ئابووری كردەوە كە لەلایەن عەلی عەللاوی وەزیری پێشوەوە دەستی پێكراوە و ڕۆڵی وەزارەتەكە كۆڵەكەیەكی بنەڕەتی دەوڵەتی عێراقە و بەرپرسیارە لە دیاریكردنی سیاسەتی دارایی گشتی دەوڵەت.
    رونیشیكردەوە: عەللاوی دووەم كەس بوو لەحكومەتی عێراق و لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە متمانەی پێكراوە و پشتیوانی لێكراوە و ڕێزی پێگە زانستی و مێژوویی و فیكری و زانسیتیەكەی گیراوە.