وەزارەتی كارەبا وادەی تەواوكردنی بەستنەوەی هێڵی گواستنەوەی كارەبا بە كەنداو ئاشكراكرد

ناوخۆ
  • 18-08-2022, 15:00
  • +A -A

    بەغدا - INA - نور زەیدی
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كارەبا وادەی تەواوكردنی بەستنەوەی هێڵی گواستنەوەی كارەبا بە كەنداو راگەیاند، هاوكات سێ هۆكاری دواكەوتنی كارپێكردنی هێڵی توركی دەستنیشانكرد.
     ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "وەزارەتەکە هەنگاوی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە سەبارەت بە تەواوکردنی هڵی گواستنەوەی كارەبای کەنداو"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەوڵەکان لە شوێنی خۆیانن بۆ تەواوکردنی ئەوەی دیکە، بەو پێیەی پێویستمان بە 12 بۆ 18 مانگ".
     سەبارەت بە گواستنەوەی كارەبای تورکیاش، موسا ڕوونیکردەوە، "گواستنەوەی كارەبا لە ڕووی تەکنیکییەوە لەگەڵ تورکیا تەواو بووە، هەروەها ڕێککەوتنی کۆتایی کارکردن بۆ هێڵی تورکی واژۆ کراوە"، ڕوونیشیکردەوە کە "بەرزبوونەوەی نرخی وزە و غاز، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا" ئەم ڕێککەوتنە و چوونە بواری جێبەجێکردنی دواخست”.
     جەختیشی لەوە کردەوە، "هەوڵەکانی وەزارەتەکە بەردەوامە بۆ هاوردەکردنی غاز لە لایەنی قەتەرەوە، بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی هاوردەکردن".