پەروەردەی ئەنبار هاتنی بودجەی موچەی وانەبێژان و كارگێڕان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 18-08-2022, 13:06
  • +A -A

      ئەنبار - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای ئەنبار گەیشتنی بودجەی بۆ مووچەی وانەبێژان و كارگێڕانی ڕاگەیاند بەپێی بڕیارنامەی 315.
    نافیع حسێن عەلی دلەیمی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ئەنبار لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)  گەیاندووە رایگەیاند: ئەمڕۆ پارەی موچەی وانەبێژان و كارگێڕان بەپێی بڕیاری 315 گەیشتووە، لەگەڵ جیاوازییەكان و بڕیارە بۆ ماوەی هەشت مانگ بدرێت.
    جەختیشی لەوە كردەوە :ئەو ئاڵوگۆڕە لەڕێگەی كارتی (ماستەركارد)ەوە دەبێت هەر كە ئاگاداركردنەوەكە گەیشتە بانك لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.