بەغدا - INA- ویسام ئەلمەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار حاڵەتی تای خوێنبەربوون و كۆلێرا لە عێراق تۆماركراوە.
سەیف ئەلبەدر وتەبێژی وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند: پێشهاتی جددی لە تای خوێنبەربووندا هەیە و دوایین ئاماری فەرمی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دووپاتی دەكاتەوە كە ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 299 كەس پشتڕاستكراونەتەوە، لەنێویاندا 55 كەس گیانیان لەدەستداوە. ئاماژەی بەوەشكردووە : پارێزگاری زیقار پێشەنگی تووشبوان و مردنە.