بەغدا - INA
دابەزینی نرخی دۆلار لە بۆرسەی عێراق بهردهوامه، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك 148 هەزار دینار تۆماركراوە، لەكاتێكدا نرخی كڕینی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلارێك 147.900 دینار تۆماركراوە.
بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا بە دەستكاریكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلار لە وەزارەتی دارایی بە 1450 دینار بووە، هەروەها نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە ( بۆ هەر دۆلارێك 1460) دینارە، هاوكات نرخی فرۆشتنیش بە هاوڵاتی بە (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.