بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی كەشناسی هەرێم كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتوودا كەم ببێتەوە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ هەینی، لەگەڵ هەندێك هەور ڕوون دەبێتەوە، هەروەها هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتدا ڕوونادات.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە : كەش و هەوای رۆژی شەممە روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوون لە بەشی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا لە بەشی باكوری وڵات كەمێك كەمدەبێتەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیكە لە سەرتاسەری وڵات.
ڕوونیشی كردەوە : كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە هەرێمی ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە و لە هەندێك شوێن نیمچە هەور دەبێت، هاوكات لە هەرێمی باكوور ڕوون دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور، هاوكات لە هەرێمی باشوور ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما لە بەشەكانی ناوەڕاست نزیك دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.و باشوور، لە كاتێكدا لە بەشی باكووری وڵات كەمێك بەرز دەبێتەوە.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و هەینی و كەش و هەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: