دەستپێكردنی قۆناغی پێنجەمی پرۆسەی ئیرادەی پۆڵاین

ئەمنی
  • 18-08-2022, 10:44
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش دەستپێكردنی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین ڕاگەیاند لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی نێوان یەكەكانی هێزە فیدراڵییەكان و هەرێمی كوردستان، بۆ وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر.
    لە راگەیەندراوێكی شانەی راگەیاندنی ئاسایش كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە لەژێر چاودێری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان و لەڕێگەی كۆبوونەوە و كۆبوونەوە بەردەوامەكانی نێوان هێزە فیدراڵییەكان و هێزی پێشمەرگە، بەیانی ئەمڕۆ، قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین دەستیپێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بە بەشداری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و بارەگای كۆنترۆڵكەری ئۆپەراسیۆنەكانی توز خورماتوو  و سەركردایەتی هێزەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ی پێشمەرگە دەبێت، بە پاڵپشتی ئاسمانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا.
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە : ئەم ئۆپەراسیۆنە ئامانجی پشكنینی ناوچەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی نێوان یەكەكانی هێزەكانی فیدراڵی و هەرێمی كوردستانە لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و بارەگای كۆنترۆڵكەری ئۆپەراسیۆنەكانی توز خورماتوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها ناوچە و گوندەكان و سنوورە جیاكەرەكان لەناوچەكانی بەرژەوەندی هاوبەشدا پشكنین و پاككردنەوەیان بۆ دەكرێت بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی توخمە تیرۆریستییەكان و ئەو كەسانەی لەلایەن دەزگای دادوەوە داواكراون، بۆ وشككردنەوەی سەرچاوەكانی تیرۆر و بۆ مسۆگەركردنی ئەمنیەتی و دابینكردنی ئەمنی و سەقامگیری لەو ناوچانەدا.