رافیدەین وەجبەیەكی نوێ لە پێشینە دەخاتە بازاڕەوە

ناوخۆ
  • 18-08-2022, 10:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی ڕافیدەین خستنەبازاڕی وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ گرێبەست و كارمەندان و ئەندامانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی ڕاگەیاند.
     نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە: وەجبەیەكی نوێی پێشینە بۆ فەرمانبەران و گرێبەستەكان و ئەندامانی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و دەگاتە 50 ملیۆن دینار”بۆ فەرمانبەران و لقەكان و پێشینە بۆ گرێبەستەكان بە بڕی 5 ملیۆن دینار و 10 ملیۆن دینار.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێدانی پێشینەكان دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارەكانی بەخشین بەگوێرەی كۆنتڕۆڵ و رێنماییەكان ئەنجام دەدرێت، كە تێیدا داواكاری بۆیان لەڕێگەی لقەكانی بانكەوەیە كە دەكەونە بەغدا و پارێزگاكان و ئاماژەی بەوەشدا  : كە لقەكان هێشتا بەردەوامن بۆ وەرگرتنی داواكاری بۆ مامەڵەكردن بۆ پێشخستنی پێشینە بۆ كارمەندان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان.