بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردە یەكەمی مانگی ئەیلولی داهاتووی وەك وادەی دەستپێكردنی دهوامی ئۆرگانەكانی پەروەردە و فێركردن لە قوتابخانەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 دیاریكرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گشتی و ئەهلی و دەرەكی ڕێنمایی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كردووە، جگە لە هەرێمی كوردستان، كە ڕۆژی پێنجشەممە یەكەمی مانگی ئەیلولی داهاتوو پەسەند بكەن وەك رێكەوتی دەستپێكردنی دهوامی ستافی پەروەردەیی و وانەوتنەوە لە قوتابخانەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە بۆ ئەوە هاتووە پلان بۆ پەرەپێدانی چالاكیی پەروەردەیی دابنێت و ڕێوشوێنی گونجاو بگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ڕێكوپێكی خوێندن لە كاتی دیاریكراودا.