بەغداد ـ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری دەستەی حەشدی شەعبی توانیان تیرۆریستێك لە بەغدای پایتەخت دەستگیربکەن.
شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت : بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری مەفرەزەکانی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری / بەڕێوەبەرایەتیی حەشدی شەعبی بەغدا توانیان یەکێک لەئەندامانی گروپە تیرۆریستییەکانی داعش لەقەزای ئەبوغرێب دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای دژەتیرۆر دەستگیر بكەن.
ئاشكراشیكرد: ڕێکاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر و سزای خۆی وەردەگرێت.