بەغداد - INA
وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجامی كارەكانی لەسەر پێشێلكارییەكانی بەشی ئاو و پرۆژەكانی ئاودێری رونكردەوە.
وتەبێژی وەزارەت حاتەم حەمید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: زیاتر لەساڵێك و نیوێك لەمەوبەر وەزارەتی دەستیكرد بەهەڵمەتێكی سەرەكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان كەبریتیبوو لەهەڵگرتنی زیادەڕۆیی پرۆژەكانی ئاودێری و پشكی ئاو لەكاتی داواكردنی داوای یاسایی بەرامبەر سەرپێچیكاران لەدادگاكان كەزۆربەیان چارەسەركراون، ئەمەش بەشێوەیەكی بەرچاو زیادەڕۆیی كەمكردۆتەوە لە وەرزی زستانی ڕابردوو و وەرزی هاوینی ئێستا.
وتیشی: وەزارەت توانی ئاو بگەیەنێتە سەرجەمی پارێزگاكان بەتایبەتی پارێزگاكانی باشوور كە پشكی ئاویان بەنزیكەیی تەواو گەیشتووەو هەندێك زیادەڕۆییش هەیە كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خەرجی، كارمەندەكانمان دەستبەجێ لایاندەبەن و قەرەبوویان دەكەینەوە.
ئاشكراشیكرد: ئامانج لەهەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی ئەوەیە كە بەپێی ئەو پلانەی كە لەنێوان وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی كشتوكاڵدا دانراوە دادپەروەری لەگەیاندنی ئاودا بۆ سەرجەمی پارێزگاكان و سوودمەندان ئەنجام بدرێت.
وتیشی: ئاوی خواردنەوە لەپێشینە لە كارەكانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوە.