بەغداد - INA
فەرمانگەی دارستان و بەرەنگاربونەوەی بە بیابانبوون لەوەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆچوارشەممە، دەستپێكردنی پرۆژەی جێگیركردنی لم بۆ ڕوبەڕوبونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و كاریگەرییەكانی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەكە راویە مزعەل بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "لەسەر بنەمای ڕاسپاردەكانی لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (73) كە لەلایەن سكرتارییەتی گشتیی سەرۆك وەزیرانەوە دەرچووە، لیژنەی تەكنیكی كە لەلایەن فەرمانگەی دارستان و بەرەنگاربونەوەی بە بیابانبوون پێكهێنراوە، دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەی جێگیركردنی لم و دامەزراندنی پشتێنێكی سەوز لە ناوچەی (كەتعیە) لە سنووری ئیداری نێوان پارێزگاكانی زەیقار و موسەنا.
پڕۆژەكە شێوازی نوێ و تەكنەلۆجیای مۆدێرنە بۆ بەرەنگاربونەوەی بە بیابانبوون و دەبێتە پێشكەوتنێكی كوالێتی لە ڕووی شێوازی نوێكاری و گواستنەوەی تەكنەلۆجیای مۆدێرن .
هاوكات دەستەی كەشناسی تەئكیدیكردەوە: كە نەبوونی رووپۆشی سەوزایی و تێكەڵبوونی خۆڵ بۆ ناوچە سەوزەكان لەئەنجامی وشكەساڵی یەكێكە لەگرنگترین هۆكارەكان بۆ زیادبوونی خۆڵبارین لەعێراق لەمساڵدا.